Accessibility links

له ئاکامی هێرشه‌کانی یاخیبوان له عێراق 5 که‌س ده‌کوژرێن


ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی یاخیبوان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 5 که‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.

ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو له نزیک به‌نزینخانه‌یه‌کی شاری که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و بۆته‌ هۆی کوشتنی 3 که‌س. هه‌روه‌ها له ئاکامی دوو هێرشی جودا که‌ له باکوری به‌غدا ڕوویانداوه‌، دوو که‌سی دیکه‌ کوژراوه‌ و یه‌کێکیان ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس بووه‌. ته‌قینه‌وه‌ی دیکه‌ش له‌ ناو پایته‌خت‌دا، بووه‌ هۆی بریندار بوونی 12 که‌س.

هاوکات، له‌شکری ئه‌‌مریکی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێک‌دا بۆ سه‌ر خۆرئاوای به‌غدا، هێزه‌کانی عێراق چه‌کدارێکی بیانی ناسراوییان ده‌ستگیر کردووه‌. به‌ڵام له‌شکری ناوی گومانلێکراوه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کردووه‌ و ته‌نها ده‌ڵێن په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی به‌ چه‌کداره‌ بیانیه‌ باڵاکانی به‌غدا و فه‌للوجه‌وه‌ هه‌بووه‌.

له‌ ڕۆژی هه‌ینی‌شدا، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له نزیک مزگه‌وتێکی سونیه‌کان له‌ به‌غدا بووه‌ هۆی کوشتنی 4 که‌س و بریندار بوونی به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 6 که‌س.

له لایه‌کی دیکه‌ش، پنتاگۆن ڕایگه‌یاندووه‌ که‌وا درێژه‌یان به‌ ماو‌ه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی 3500 ئه‌ندامی له‌شکری ئه‌مریکی‌داوه‌ وه‌ک به‌شێک له جێبه‌جێکردنی پلانی په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وشی ئاسایش.

جێی باسه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ئۆمێدی وابوو که‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵ‌دا که‌م بکاته‌وه‌، به‌ڵام ووته‌بیژی پنتاگۆن برایان وایتمان ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئه‌و کێشانه‌ی له‌ به‌رده‌م ڕه‌وشی ئاسایشی پایته‌خت عێراقیدایه‌، وا پێویست ده‌کات ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانمان له‌وێ زیاد بکه‌ین.

XS
SM
MD
LG