ئیسرائیل بڕیاری داوه هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی بۆ سه‌ر باشوری لوبنان زیاد بكات، وه
ڕێـگهشی داوه به له‌شـكره‌كه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی دیكه بۆ سه‌ربازی بانـگ بكاته‌وه له حاڵهتێـكدا ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی لوبنان سه‌ختـتر بوو.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تهنـگهتاوی ، به‌رپـرسـانی ئیسرائیلی زیادكردنی هێرشه ئاسـمانیـیهكانیان بۆ سه‌ر چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام له دژی په‌ره‌پـێـدانی كرده‌وه له‌شـكریـیه زهمیـنیـیهكانن كه مه‌ترسی تێدایه.
ئه‌میر پـێرێـتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل خۆی ئاماده ده‌كات بۆ هه‌رچ پهرهسهندنێـك له شه‌ڕه‌كه‌دا. گوتیشی ئیسرائیل ڕێـگه نادات به حزبوڵـڵا به درێژایی سنووره‌كانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل‌دا بـمێـنێـتهوه، وه یان هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خاكی ئیسرائیل دروست بكات.
له لوبنانیش، وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه محه‌مه‌د جواد خه‌لیفه گوتی باوه‌ڕ ده‌كرێت زیاتر له 600 لوبنانی له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌سـتی پـێـكردووه كوژرابن، به‌و سه‌دان كه‌سه‌شی كه له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه ڕوخاوه‌كاندان.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، به‌لایه‌نی كه‌م سێ لوبنانی به‌هۆی تۆپ و هێرشه ئاسمانیـیه‌كانی ئیسرائیل كوژراون. هه‌روه‌ها حزبوڵـڵاش ژماره‌یه‌كی زیاتری له ڕۆكێت گرتۆته باكوری ئیسرائیل و له چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی داوه.