فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل هێرشـێـكی ئاسمانیـیان بۆ سه‌ر شـوێنـێـكی نزیـك به‌یروت
كرد، پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له شه‌ڕی له‌گه‌ڵ حزبوڵـڵادا خراپـترین زیانی پـێـگه‌یشت.
سه‌رچاوه ئاسایشـیـیه‌كانی لوبنان ده‌ڵێن ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له نزیـك بنكه‌یه‌كی له‌شـكری لوبنانیدا، 35 كیلۆمه‌تر له باكوری به‌یروت، فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل له ده‌زگایه‌كی گه‌یاندنیان داوه.
هیچ ڕاپـۆرتـێـك سه‌باره‌ت به زیانه‌كان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا له میانه‌ی شه‌ڕێـكی سه‌ختدا 9 سه‌ربازی ئیسرائیلیـیان كوشـتووه له نزیـك سـنووره‌كانی باشوری لوبنان. له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت 8 سه‌ربازی له بۆسه‌یه‌ك له نزیـك بنت جبه‌یل كوژراون كه مۆڵـگایه‌كی سه‌ره‌كی حزبوڵـڵای لـێـیه، وه ده‌شڵێت سه‌ربازی نۆهه‌م له ڕاس مارۆن كوژراوه.
په‌یامنێرێـكی ده‌نـگی ئه‌مریكا له نزیـك شه‌ڕه‌كه‌وه ده‌ڵێت ئیسرائیل له هه‌وڵـی بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی بنت جبه‌یل ڕووبه‌ڕووی به‌رگریـیه‌كی ئه‌وتۆ بۆته‌وه كه زۆر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا زیاتر بوو.
به‌رپـرسـێـكی له‌شـكری ئیسرائیلی به كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی فۆكس نیوزی ڕاگه‌یاند كه نزیـكه‌ی 250 چه‌كداری حزبوڵـڵا كوژراون.
هاوكات ژه‌نه‌ڕاڵـی ئیسرائیلی گه‌وره ژه‌نه‌ڕال ئودی ئاده‌م گوتی پـێشبینی ده‌كات تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ش هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان به‌رده‌وام بێت. به‌رپـرسـانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی ئاسایش به قوڵایی 2 كیلۆمه‌تر له باشور لوبنان دروست بكرێت تا حزبوڵـڵا له سنووره‌كان دوور بخرێنه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه حزبوڵـڵا زیاتر له 100 ڕۆكێتی گرتۆته باكوری ئیسرائیل و چه‌ندین زیانی داوه.
ڕێبه‌ری حزبوڵـڵا حه‌سه‌ن نه‌سروڵـڵا ده‌ڵێت چه‌كداره‌كانی ئاماده‌ن به‌ره‌و شوێنی قۆڵتر له ناو خاكی ئیسرائیل‌دا ڕۆكێت هه‌ڵبده‌ن كه له ئه‌ولای حه‌یفاشه‌وه بێت.
ئیسرائیل پـێی وایه حزبوڵـڵا موشه‌كی هه‌یه ده‌توانێت بگاته ته‌ل ئه‌ڤیڤیش.