حكومه‌تی سۆماڵ ده‌ڵێت فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵـگر ڕۆژی چوارشه‌ممه له مه‌قادیشۆی
پایته‌خت نیشـتۆته‌وه و چه‌كی پـێـبووه بۆ میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كان.
ڕۆژنامه‌وانان فڕۆكه‌كه‌یان بینیوه له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌دا نیشـتۆته‌وه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئیسلامیـیه‌كاندایه، به‌ڵام به فه‌رمانی كاربه‌ده‌سـتانی ئیسلامی ڕۆژنامه‌نووسه‌كان دوور خراونه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی حكومت ده‌ڵێن فڕۆكه‌كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پـێـبووه كه له ئه‌ریتریاوه دابینـكراوه.
ئه‌ریتیریاش نكوڵی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات. وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئه‌ریتیری عه‌لی عه‌بدۆ له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا ئه‌و تومه‌تانه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه، وه ده‌ڵێت ئه‌مه به ته‌واوه‌تی هه‌ڵبه‌سـتراوه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئیسلامیش ئه‌ویان ڕه‌تـكردۆته‌وه هیچ تـێـبینی‌یه‌ك له‌سه‌ر باری ئه‌و فڕۆكه‌یه بده‌ن. په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی تـێـكچووه وێڕای هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕێـكخستنی وتووێژی ئاشـتیـیانه‌ی نوێ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی كه كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی باشوری سۆماڵ ده‌كه‌ن ڕۆژی سـێشه‌ممه گوتویانه هیچ دانوسـتاندنـێـك ناكه‌ن هه‌تا هێزی سه‌ربازی ئه‌ثیوبیا له‌سه‌ر خاكی سۆماڵ‌دا بن. هه‌رچی ئه‌ثیوبیاشه نكوڵی ده‌كات له‌وه‌ی هێزه‌كانی سنووری سۆماڵیان به‌زاندبێت.