دیپلۆماته‌كانی ووڵاتانی جیهان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر كاركردن بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و گه‌رێلاكانی حیزب الله له لوبنان. به‌ڵام پلانێكی تایبه‌تیان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و توندوتیژییه نیه.
دیپلۆماته‌كان به خانم كۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه ڕۆژی چوارشه‌ممه له رۆما كۆبونه‌وه. خانم رایس گوتی هه‌ر جۆره ئاگربه‌ستێك كه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت ده‌بێت به‌رده‌وام بێت و لوبنانیش ده‌بێت سه‌روه‌ری خۆی هه‌بێت و له چه‌كداران ئازاد بێت.
خانم رایس و ژه‌نه‌ڕاڵ كۆفی ئه‌نانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتیان له‌و چاره‌سه‌رییه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت، ده‌بێت تیایدا باس له سوریا و ئێرانیش بكرێت كه پشتیوانێكی سه‌ره‌كی حیزب الله‌ن.
به‌ڕێز ئه‌نان بانگه‌شه‌ی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كرد یارمه‌تی حكومه‌تی لوبنانی بده‌ن و ده‌سه‌ڵاتی لوبنان بپارێزن. خانم رایس گوتیشی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان به زووترین كات گفتوگۆ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی هێزێك ده‌كه‌ن كه بۆ باشوری لوبنان بنێرێت.
سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی فوئاد سنیۆراش گوتویه‌تی له میانه‌ی ئه‌و ووتوێژانه‌دا به‌ره‌وپێشچوون به ده‌ست هێنراوه. هه‌روه‌ها گوتی هێشتا كاری زۆر ماوه ئه‌نجام بدرێت تاوه‌كو له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێك كۆك بن و ڕێگه به حكومه‌تی لوبنانی بده‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆی له سه‌رانسه‌ری ووڵاته‌كه‌دا ده‌ست بكه‌وێته‌وه.
له كۆنفرانسه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، نوێنه‌ری باڵای 18 ووڵاتی عه‌ره‌بی و خۆرئاوایی و ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاماده بوون. جێی باسه، له 12 ی مانگی حه‌وته‌وه نزیكه‌ی 400 لوبنانی و 50 ئیسرائیلی له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا كوژراون.