سه‌دام حوسه‌ین ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ دادگا برا تاوه‌كو ئاماده‌ی دواهه‌مین دانیشتنی دادگایی كردنی ببێت له مه‌سه‌له‌ی تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی له گوندی دجێل.
سه‌دام ده‌ڵێت به مه‌به‌ستی ئاماده بوونی له كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگادا، ڕاسته‌وخۆ له نه‌خۆشخانه‌وه هێنراوه كه له‌وێ به زۆر خواردنی دراوه‌تێ دوای ئه‌وه‌ی له هه‌شگی مانگی حه‌وته‌وه ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد.
دكتاتۆری پێشووی عێراق گوتی ئه‌و ده‌بێت له دوای دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه، حوكمی مردنی به سه‌ردا بچه‌سپێنرێت و یه‌كێك له هۆیه‌كان به‌هۆی ڕازی نه‌بوونی به مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی بۆ به‌رگری كردنی لێی ده‌ست نیشان كراون. پاش ئه‌وه‌ش داوای لێ كرا له دادگادا بمێنێته‌وه، واپێده‌چوو ئاكامی دادگایی كردنه‌كه‌ی له‌به‌ر چاو بێت.
سه‌دام باسی خۆی كرد و گوتی " له بیرتان بێت، سه‌دام سه‌رباز بوو و له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی مردنی به‌سه‌ردا بدرێت ئه‌وا ده‌بێت گولله باران بكرێت و نه‌ك هه‌ڵبواسرێت."
سه‌رۆكی دادگاش ڕه‌ئوف عه‌بدولره‌حمان وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی دادگای باڵای عێراق هێشتا بڕیاری خۆی نه‌داوه.