سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له به‌غدا زیاد
ده‌كات له هه‌وڵـێـكدا بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی ئاینـزایی له پایته‌خت.
به‌ڕێز بوش گوتی باشـتركردنی ڕه‌وشی ئاسایش له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا ڕێـگا خۆشـده‌كات بۆ گواسـتنه‌وه‌ی له‌شكری ئه‌مریكی له شـوێنه‌كانی تره‌وه بۆ ناو پایته‌خت. ئه‌و به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و و سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی ڕۆژی سـێـشه‌ممه له كۆشـكی سـپی باسـیان له‌و به‌رنامه‌یه كردووه.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی گوتی ڕاگرتنی توندوتیژی ئاینی بابه‌تێـكی سه‌ره‌كیـیه له به‌رنامه‌ی نوێی ئاسایش‌دا، سه‌رۆك بوش گوتی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆشـكی سـپی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقدا زۆر بنیادنه‌ر بووه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت پـێـشـوازیـكردن له ڕێبه‌رێـكی هه‌ڵبژێردراوی عێراقی له كۆشـكی سـپی ساته وه‌ختێـكی مێژوویـیه.