فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ ڕۆژی دوانزه‌هه‌مین ئامانج و نیشانه‌كانی له لوبناندا
بۆردومان ده‌كات، هاوكاتیش چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا ڕۆكێت ده‌گرنه باكوری ئیسرائیل، به لایه‌نی كه‌م دوو كه‌س ده‌كوژن.
پـۆلیسی ئیسرائیلی ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌م 14 ئیسرائیلی دیكه بریندار بوون كاتێـك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا چه‌ند موشه‌كێـكیان به شاری حه‌یفاوه ناوه.
هاوكات، فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل مۆڵـگا و باره‌گاكانی حزبوڵـڵایان له به‌یروت و شـاری سیدۆن (صه‌یدا) له باشور بۆردومان كرد و به لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س له سیدۆن بریندار بوون.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش، له‌شـكری ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند كه چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵایان له گوندی ماڕۆن ئه‌لڕاس وه‌ده‌رناوه، كه شوێنێـكی گرنگه له باشوری لوبنان. ژه‌نه‌ڕاڵ بێنی گانتز گوتی هێزه ئاسمانی و زه‌مینیـیه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستیان به‌سه‌ر گونده‌كه‌دا گرتووه، كه مۆڵـگایه‌كی حزبوڵـڵای نزیك بوو له سنووره‌كانی ئیسرائیل- لوبنان.
هاوكات، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌له ده‌كات له ناردنی جۆره بۆمبێـك بۆ ئیسرائیل كه ده‌توانرێت به وردی ئاڕاسته‌ی نیشانه‌كانی بكرێت. بڕیاری په‌له‌كردن له ناردنی ئه‌و چه‌كانه له‌سه‌ر داوای ئیسرائیل بووه، وه ئه‌مه به‌شـێـكه له‌و ڕێـكه‌وتنه‌ی سـاڵی پار كراوه له نێوان ئیسرائیل و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه به چه‌ندین ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.