له ناوچه كوردیـیه‌كانی توركیادا شه‌ڕ له نێوان له‌شـكری تورك و چه‌كدارانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان (په‌كه‌كه) به‌رده‌وامه.
توركیا دیسانه‌وه گوڕ ده‌داته خۆی تا هێزه له‌شـكریـیه‌كانی ڕه‌وانه‌ی كوردستانی عێراق بكات و دوای گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بكه‌ون.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به ته‌له‌فون بـێزاری توركیای له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه به سه‌رۆك بوش گه‌یاندووه.
له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ی نێوان توركیا و كورد و عێراق و ئه‌مریكا، هاوكارمان بروسـك تۆغان وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ هاشم هاشمی، ئه‌ندامی پـێـشووی په‌رله‌مانی توركیا سازكردووه.
به‌ڕێز هاشمی له میانه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت توركیا 22 جاره چۆته ناو هه‌رێمی كوردستانی عێراق به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه و هیچی به هیچ نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌شـڵێت ناكرێت به‌راورد له نێوان كێشه‌ی كورد و توركیا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلیـیه‌كاندا بكرێت.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.