ڕێبه‌رانی سـیاسی و ئاینی عێراقی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامداوه به ئامانجی
خستنه ڕووی پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی و كۆتایی هێنان به توندوتیژی نه‌ژادی وڵاته‌كه.
ئه‌و ڕێبه‌رانه كۆمیـته‌یه‌كیان پـێـكهێنا پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی پلانی ئاشـتبوونه‌وه‌ی گشتی پـێـشـنیار كرد، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زیاتر له نیوه‌ی 30 ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیته‌كه ئاماده بوون.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ڕێز ئه‌لمالكی گوتی ئه‌و یاخیبووانه‌ی كاری كوشـتنكاریـیان ئه‌نجام داوه لێـخۆشـبوونه‌وه‌ی گشتی نایانـگرێته‌وه. به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو عێراق ئه‌و یاخیبووانه سزا بدات كه سه‌ربازه بـیانیـیه‌كانیان كوشـتووه ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریـكیانه‌ش سزا بدرێن كه عێراقیـیه سـڤیلیـیه‌كانیان كوشـتووه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له كاتێـكدا به‌ڕێوه چوو كه به‌ڕێز ئه‌لمالكی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه بۆ واشـنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا ئاماده ده‌كات به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش دا.
هاوكاتیش توندوتیژیـیه‌كان له عێراق به‌رده‌وام بوون و 7 كرێـكار له ڕۆژئاوای به‌غدا كوژران پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه هێرشـیان كرایه سه‌ر.