وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ڕۆژی
یه‌كشه‌ممه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڕوات به مه‌به‌ستی وتووێژكردن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئیسرائیل- لوبنان.
ڕایس ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ردانی ئیسرائیل و ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌كات . هه‌روه‌ها پلان داده‌ڕێژێت بۆ كۆبوونه‌وه له ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ هاوشـاندهكانی له وڵاتانی دیكه‌دا له‌سه‌ر چـۆنێتی یارمه‌تیـدانی لوبنان له‌و كێشانه‌ی كه به‌ره‌و ڕووی بۆته‌وه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه.
خانم ڕایس ده‌ڵێت ئه‌م توندوتیژیـیه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی حزبوڵـڵاوه كه له خاكی لوبنانه‌وه كردیـیه سه‌ر سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كان ده‌ستی پـێـكرد. گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات به زووترین كات ئه‌م توندوتیژیـیه كۆتایی پـێـبێت. به‌ڵام گوتیشی ئه‌گه‌ر ئاگربه‌سـتێـكی بێ بنه‌ما بكرێت ئه‌وا كارێـكی هه‌ڵه ده‌بێت.
ڕایس گوتیشی ئه‌و خۆشـحاڵه به‌وه‌ی ئیسرائیل ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌كان بۆ هاوڵاتیـیانی سـڤیـلی لوبنانی.
پـێش ئه‌وه‌ی واشـنتۆن به‌جێبهێڵێت، خانم ڕایس و سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بسـتانی سه‌عودی له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌كه وتووێژ ده‌كه‌ن.
خانم ڕایس ئه‌م لێدوانانه‌ی له واشـنتۆن دا، پاش چه‌ند كاتژمێرێـك له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێ نێرراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌م دوایـیه‌دا له ڕاسپارده‌یه‌كی فه‌رمی گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی ڕه‌وشه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه.