فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ نۆهه‌مین ڕۆژه ئامانج و نیشـانه‌كانیان
له‌سه‌رانسه‌ری لوبناندا كوتاوه، له كاتێـكدا شه‌ڕ و پـێـكدادانی سه‌خت له نێوان هێزه پـیاده‌كانی ئیسرائیل و گه‌ریلاكانی حزبوڵـڵا له باشوری لوبنان ده‌ستی پـێـكردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كان جارێـكی دیكه خۆیان كرده‌وه به لوبناندا، حزبوڵـڵاش ڕۆكێـتی زیاتری به ئیسرائیله‌وه ناوه.
ئیسرائیل ده‌ڵێت 11 له سه‌ربازه‌كانی و ژماره‌یه‌كی نه‌زانراوی چه‌كدارانی حزبوڵـڵا له شه‌ڕه‌كاندا بریندار بوون. كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ش ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون. له‌شـكری ئیسرائیلی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاست نه‌كردۆته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ئه‌میر پـێـرێـتز ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی هه‌موو ڕێوشـوێـنێـك ده‌گرێته به‌ر بۆ وه‌ده‌رنانی حزبوڵـڵا له باشوری لوبنان.
ئیسرائیل ده‌ڵێت دانیشـتوانی باشوری ڕوباری لیتانی كه نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له قوڵایی لوبناندان، ده‌بێت ناوچه‌كه چـۆڵ بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان، فوئاد ئه‌لسه‌نیوره ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئیسرائیل 300 لوبنانی كوشـتووه، وه زۆربه‌یان هاوڵاتی سـڤیلن. ئیسرائیلیش ده‌ڵێت 30 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست داوه له‌وه‌ته‌ی شـه‌ڕ و پـێـكدادان له 12 ی مانگی حه‌وته‌وه ده‌ستی پـێـكردووه به هۆی به‌دیلگرتنی دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی له لایه‌ن حزبوڵـڵاوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئیسرائیل 23 ته‌ن له ته‌قه‌مه‌نی به‌سه‌ر مۆڵـگه و حه‌شـارگه‌كانی حزبوڵـڵا فڕێ داوه كه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون ڕێبه‌رانی ئه‌و گروپه‌ی لێ بێت به‌ڵام گروپه‌كه ده‌ڵێت هیچ كه‌س له ڕێبه‌ره‌كانی زیانی پـێ نه‌گه‌یشـتووه.