فوئاد سه‌نیوره‌ی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان ده‌ڵێت به‌هۆی هێرشـه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر
وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ڕۆژه‌ی ڕابوردوو‌دا زیاتر له 300 كه‌س كوژراون و زیاتر له یه‌ك هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
به‌ڕێز سه‌نیوره گوتارێـكی سۆزداری پـێـشـكه‌ش كرد و تیایدا داوای كۆتایی هێنان به دژایه‌تیكردنی وڵاته‌كه‌ی كرد و داوای كۆمه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یـیشی كردووه، هه‌روه‌هاش له گوتاره‌كه‌یدا داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كردووه كه له وڵاته‌كه‌ی كه‌وتوون به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، شه‌ڕ و پـێـكدادانی قورس له نێوان هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئیسرائیل و گه‌ریلاكانی حزبوڵـڵا له باشوری لوبنان ڕوویداوه.
هێرشه ئاسمانیـیه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامن له زیان لێـدانـێـكی زۆر له لوبنان و ته‌نها هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاپـۆرت له‌سه‌ر كوژرانی 55 كه‌س دراوه.
له‌شـكری ئیسرائیل كوژرانی دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی پـشـتڕاست كردۆته‌وه له‌م شه‌ڕه‌دا له‌گه‌ڵ حزبوڵـڵادا، هه‌رچی ئه‌م ڕێـكخراوه میلیشـیایـیه‌شه ده‌ڵێت یه‌كێـكی لێ كوژراوه.
ژه‌نه‌ڕاڵـێـكی ئیسرائیلی گوتویه‌تی هێزه پـیاده‌كان ده‌سـتیان كردووه به هێرشـكردنه سه‌ر بـنكه‌كانی حزبوڵـڵا له باشوری لوبنان.
گه‌ریلاكانی حزبوڵـڵا موشه‌كی تریان گرتۆته باكوری ئیسرائیل و 3 كه‌سی ئیسرائیلیـیان له شاری نازارێت كوشتووه.
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێن له‌وانه‌یه بۆردومانه‌كان دوو هه‌فته زیاتر بـخایه‌نێـت بۆ له‌ناوبردنی عه‌مباره موشـه‌كیـیه‌كه‌ی حزبوڵـڵا.