دیپـلۆماتێـكی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تێرژێ ڕۆد لارسن ده‌ڵێت شـاندێـكی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند پـێشـنیارێـكی پـێـشـكه‌ش به ئیسرائیل كردووه له‌سه‌ر چۆنێتی كۆتایی هێنان به توندوتیژیـیه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا.
ڕۆد لارسن ڕۆژی سێشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی تزیپی لیڤنی كۆبۆوه، وه گوتی شێوه كاركردنێـكی سیاسی بۆ كۆتایی هێنان به‌و هه‌ڵمه‌ته دوژمنـكاریانه پـێویسته، به‌ڵام ئاماژه‌ی نه‌دا به‌وه‌ی چۆن ئه‌نجام ده‌درێت.
لیڤینیش گوتی ئیسرائیل ئاماده ده‌بێت كه ئاگر به‌ست ئیمزا بكات ئه‌گه‌ر هاتوو حزبوڵـڵا سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كان ئازاد بكات و سه‌ربازه لوبنانیـیه‌كانیش كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كانی سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان بكه‌ن. هه‌وه‌ها گوتی ئیسرائیل داوای زامنكردنی چه‌كداماڵینی حزبوڵـڵا له داهاتوودا ده‌كات.
ئه‌م تیمه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به سه‌رۆكایه‌تی ڤیجای نانبیار ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی لوبنانیشـدا كۆبوونه‌وه و وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵدا كردن.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له بروكسێـل سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان بانـگه‌شه‌ی ناردنی هێزێـكی له‌شـكری نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌تر و باشتری كرد بۆ ناوچه‌كه تاوه‌كو ڕه‌وشی باشوری لوبنان سه‌قامگیر بكرێت و كاتیش به حكومه‌تی لوبنانی بدرێت حزبوڵـڵا بێ چه‌ك بكات.
به‌ڕێز ئه‌نان گوتی پـێویسـتیـیه‌كی هه‌نووكه‌یـیه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی پـێـكه‌وه كار بكات، وه پـێشبینی ده‌كرێت یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شـداری پـێـكهاتنی ئه‌و هێزه نێونه‌ته‌وه‌یـیه بكات.
سه‌رۆكی كاروباری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، خافێر سۆلانا پـشـتگیری خۆی له به‌ڕێز ئه‌نان نیشـان داوه. به‌ڵام ئیسرائیل گوتویه‌تی هێـشـتا زووه بۆ ناردنی هێزی له‌و جۆره بۆ ناوچه‌كه.