Accessibility links

چه‌کداران له‌ عێراق 50 که‌سیان له بازاڕێکدا کوشتووه‌


کاربه‌ده‌ستانی عێراقی و ئه‌مریکی ده‌ڵێن چه‌کداران له بازاڕێکی باشوری به‌غدا به ‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 50 که‌سیان کوشتووه‌و نزیکه‌ی 90 که‌سیان بریندار کردووه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران گوتویانه‌ گروپێکی گه‌وره‌ی هێرشبه‌ران گولله‌ هاوه‌نیان بۆ بازاڕێکی مه‌حمودییه‌ هه‌ڵداوه‌ و له پاشدا ته‌قه‌یان به‌ ناو قه‌ره‌باڵغیه‌که‌دا کردووه و نارنجۆکیان بۆ هه‌ڵداون‌. پۆلیس گوتویه‌تی به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ دوان له‌ هێرشبه‌ره‌ گومانلێکراوه‌کان ده‌ستگیر کراون.

له به‌غدا، یاسادانه‌ره‌ شیعه‌کانی سه‌ر به‌ ڕێبه‌‌ری ڕادیکاڵ موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌ کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیدا چوونه‌ ده‌رێ وه‌ک نیشاندانی ناڕه‌زایی خۆیان له دژی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامدراوه‌.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 26 که‌سی کوشتووه‌ و زیاتر له 20 که‌سی له‌ چاخانه‌یه‌کی شارۆچکه‌ی توزخورماتوو بریندار کرد که نزیکه‌ی 200 کم له‌ باکوری پایته‌خته‌وه‌ دووره‌.

ڕفێنه‌رانیش شه‌ش له‌و 30 وه‌رزشه‌وانه‌یان ئازاد کردووه‌ که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له به‌غدا ڕفێندرابوون. تاوه‌کو ئێستاش هیچ زانیارییه‌کی تر سه‌باره‌ت به‌ بارمته‌کانی دیکه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ و له نێویاندا سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئۆڵۆمپی عێراق.

سه‌ربازێکی ئه‌مریکیش له ‌به‌غدای پایته‌خت به‌ر گولله‌ی وێڵی ‌چه‌کێکی سوک که‌وتووه‌ و گیانی له ده‌ستداوه‌.

XS
SM
MD
LG