فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی له‌شکری ئیسرائیلی له شه‌شه‌م ڕۆژی هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر گروپی چه‌کداری حیزب الله، بۆردومانی به‌نده‌ری به‌یروت و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تریان لوبنانیان کردووه.
لێپرسراوانی لوبنانی گوتویانه زیاتر له 30 که‌س له میانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه و به لایه‌نی که‌مه‌وه 8 سه‌ربازی لوبنانی له نێو قوربانیه‌کاندا بوون.
کاربه‌ده‌ستان گوتوشیانه به لایه‌نی که‌مه‌وه 10 که‌سی سیڤیڵیش له ئاکامی هێرشه موشه‌کیه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشوری لوبنان گیانیان له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشانه به‌ر عه‌مبارێکی سوته‌مه‌نی و چه‌ند کارگه و دامه‌زراوه‌یه‌کی سیڤیڵیش که‌وتووه.
سه‌ربازه‌کانی هێزی پیاده‌ی ئیسرائیلیش له‌سه‌ر سنور به‌ره‌و باشوری لوبنان په‌ڕیونه‌ته‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر نیشانه‌کانی حیزب الله و له پاشدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ره‌و خاکی ئیسرائیل.
هاوکاتیش، کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن حیزب الله موشه‌کی هه‌ڵداوه و به‌ر بینایه‌کی شاری حه‌یفا که‌وتووه و دوو که‌سیشی بریندار کردووه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، هێرشێکی موشه‌کی 8 که‌سی له هه‌مان شاردا کوشت.
له لایه‌کی دیکه، کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی لوبنانیان ڕه‌ت کرده‌وه که ڕایگه‌یاندبوو فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ئیسرائیلی له سه‌ر ئاسمانی لوبنان دا خراوه‌ته خوارێ.
ڕۆژی دووشه‌ممه، حیزب الله موشه‌كی به‌ره‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئیسرائیلیش هه‌ڵداوه له‌وانه نه‌زاره‌ث و شارۆچکه‌ی ئافولا که نزیکه‌ی 50 کم له سه‌ر سنوره‌وه دوورن.
له میانه‌ی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا، 24 سه‌ربازی ئیسرائیلیش کوژراوه. له ئاکامی هێرشه له‌شکرییه‌کانی ئیسرائیلیش زیاتر له 180 که‌س له لوبنان کوژراون.
جێی باسه، ئیسرائیلیش ده‌ستی به‌م هێرشانه کرد دوای ئه‌وه‌ی گروپی ئیسلامی چه‌کداری حیزب الله دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی ده‌ستگیر کرد. ئیسرائیل داخوازی ئازادکردنیان ده‌کات و حکومه‌تی لوبنانی گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه هێرشه‌کانی حیزب الله ڕابگرن.