به‌تومه‌تی ده‌ستدرێژی سه‌ر ناموس و كوشـتنی عه‌بیر قاسم حه‌مزه له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شـارۆچـكه‌ی مه‌حمودیـیه له عێراق و هه‌روه‌ها به كوشتنی هه‌دیلی خوشـكی و قاسم حه‌مزه‌ی باوكی و فه‌خریـیه تاجه موحاسنی دایكی چوار سه‌ربازی دیكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له عێراق تاوانبار كراون. هاوكات پـێـنجهه‌مین سه‌ربازی ئه‌مریكایی به تومه‌تی كه‌مته‌رخه‌می له ئه‌ركی گه‌یاندنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه گوایه كراون تاوانبار كراوه.
سه‌ربازه تاوانباركراوه‌كان پـێـكه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌شهه‌مین سه‌رباز كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه له سوپا ده‌ركرابوو ده‌ستبه‌سه‌رن. سه‌ربازی پـێـشوو ئێـسـتا له ئه‌مریكایه و به‌گوێره‌ی یاسای مه‌ده‌نی ئه‌مریكایی ڕووبه‌ڕووی دادگایی ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه هێـشـتا هه‌ر له سوپادان ڕه‌نگه دووچاری دادگایی سه‌ربازی بـبنه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌ربازه‌كان له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی مه‌ده‌نی یان له‌شـكریـیه‌وه به تاوانبار ده‌ربـچن ئه‌وا سزای كوشـتنیان ده‌درێت.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپی خانم دانا پـێرینۆ ده‌ڵێت سه‌رۆك جۆرج بوش متمانه‌ی ته‌واوی به له‌شـكری ئه‌مریكا هه‌یه كه لـێـكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه ده‌ڵێن بكات. هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه ده‌شـڵێت سه‌رۆك بوش له‌سه‌دا سه‌د بڕوای به سه‌ربازانی ئه‌مریكایی ژنان و پـیاوان هه‌یه كه ئه‌وان ئه‌ركه‌كانیان سه‌ربه‌رزانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له سـاڵی 2005 دا به تاوانی به‌دڕه‌فتاری له‌دژی به‌ندكراوانی عێراقی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب 9 سه‌ربازی ئه‌مریكایی حوكمدران. یه‌كێـكیان به ڕسواكراوی له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرا هاوكات ئه‌وانی دیكه‌ش سزای به‌ندكردنیان له شه‌ش مانـگ تا ده سـاڵ به‌سه‌ریاندا سه‌پـێندرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز تاوانه‌كه له شـارۆچـكه‌ی مه‌حمودیـیه كرابوو. كاربه‌ده‌سـتان له‌و كاته‌دا به تاوانه‌كانیان زانی كاتێـك سه‌ربازه‌كان لـێـكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روونیـیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا. موئه‌یه‌د فازڵ قائیمقامی مه‌حمودیـیه گوتی سه‌ربازه‌كان هه‌وڵیشـیان دابوو لاشه‌ی كچه ده‌ستدرێژكراوه سه‌ره‌كه بـسووتێنن وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ شاردنه‌وه‌ی به‌ڵـگه‌كان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری براین ویتمن ده‌ڵێت لـێـكۆڵـیـنه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به تاوانه‌كان به‌رده‌وامه، وه ده‌شـڵێت " هه‌موو تومه‌تی به‌دڕه‌فتاری كه له لایه‌ن له‌شـكری ئه‌مریكاوه ئه‌نجام بدرێت به‌جدی وه‌رده‌گیرێت و لـێـكۆڵیـنه‌وه‌ی ته‌واوی له باره‌وه ده‌كرێت، ئینجا هه‌ر كه بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌سانێـك كارێـكیان ئه‌نجام دابێت له‌گه‌ڵ به‌هاكان و یاساكانی ئه‌م وڵاته‌دا ناگونجێن ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه كاری گونجاویان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێن و ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌پـرسـیار ده‌كرێن."
له‌و باره‌یه‌وه زاڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی فه‌رمانده‌ی هێزه فره نه‌ته‌وه‌یـیه‌كان له عێراق به‌یانـنامه‌یه‌كیان ڕاگه‌یاند و تیایدا ده‌ڵێن" ئه‌و تاوانانه‌ی كه گوایه له‌و ڕۆژه‌دا كراون به‌هیچ جۆرێـك لێـبوردنی نیـیه." هاوكات سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌مانه تومه‌تی جدین و ئێمه مامه‌ڵه‌یان به ڕوون و ئاشكرا له باره‌وه ده‌كه‌ین.
ئه‌م گوتاره بیروڕای حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.