Accessibility links

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خۆی بكات


سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئیسرائیل هه‌موو مافـێـكی هه‌یه‌ له‌ دژی حزبوڵـڵا له‌ لوبنان به‌رگری له‌ خۆی بكات. له‌ هه‌مان كاتیشدا ئیسرائیلی هاندا دان به‌ خۆیدا بگرێت.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، له‌ میانه‌ی كۆنـگره‌ لووتـكه‌یـیه‌كه‌ی G-8 له‌ ڕوسیا سه‌رۆك بوش گوتی ڕه‌گی كێـشـه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیـیانه‌ی كه‌ له‌ نێوان حزبوڵـڵا و سوریا و ئێراندا هه‌یه‌.

له‌ تارانیش، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حه‌مید ڕزا ئاسفی نكۆڵی كرد له‌و قسـانه‌ی ئیسرائیل كه‌ ده‌ڵێت ئێران سه‌رباز یان موشه‌كی بۆ حزبوڵـڵا له‌ لوبنان ناردووه‌.

هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئێران هۆشـداری دا به‌وه‌ی ئیسرائیل توشی" زیانێـكی ئاوه‌ها ده‌بێت كه‌ باوه‌ڕ نه‌كرێت" ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشی كرده‌ سه‌ر سوریا. هه‌روه‌ها سوریاش هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ به‌وه‌ی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی G-8 دا، سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر گوتی توندڕه‌وه‌كانی كه‌ له‌ لایه‌ن ئێران و سوریاوه‌ پـشـتیوانی ده‌كرێن ده‌خوازن به‌ ڕێـگای نانه‌وه‌ی گرژی و ناكۆكی كۆسپ له‌ به‌رده‌می دیموكراسیـیه‌ت له‌ لوبناندا دابنێن.

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسیش ژاك شـیراك گوتی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی و سه‌روه‌ری لوبنان دروست ده‌كه‌ن، ده‌بێت ڕابگیرێن.

XS
SM
MD
LG