له ئاكامی هێرشه ڕۆكێـتیـیه‌كانی حزبوڵـڵای لوبنانی بۆ سه‌ر شـاری حه‌یفای ئیسرائیلی
به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژراون، هاوكات فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیلیش به‌رده‌وامه له بۆردومانـكردنی ناوجه‌رگه‌ی لوبنان.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت گوتی ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه زۆر خراپ ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ی به لایه‌نی كه‌م 10 ڕۆكێـت به‌ر شـاری حه‌یفا كه‌وت، كه 30 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی لوبنانه‌وه دووره. یه‌ك له ڕۆكێـتهكان به‌ر عه‌مبار و شوێنی چاكردنه‌وه‌ی ده‌زگای هێـڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ره‌كی حه‌یفا كه‌وتووه. پاش چه‌ند كاتژمێرێـك، زهنـگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی هێرشی ئاسمانی له هه‌موو ناوچه‌كانی شـاری حه‌یفا لێدرا كه سـێـهه‌م گه‌وره‌ترین شـاری ئیسرائیله.
له‌شـكری ئیسرائیلیش داوای له دانیشـتوانی باشوری لوبنان كرد كه یه‌كسه‌ر ناوچه‌كه به‌جێ بهێـڵن تا گیانی خۆیان له هێرشـێـكی ئیسرائیلی نزیك بـپارێزن.
ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر حه‌یفا زیانبه‌خشترین زه‌بر بووه كه له ئیسرائیل كه‌وتووه له‌وه‌ته‌ی هێرش بۆ سه‌ر حزبوڵـڵا ده‌ستی پـێـكردووه، پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابوردوو له هێرشـێـكی سنووریدا دوو سه‌ربازی ئیسرائیلیـیان به دیل گرتبوو.
ئیسرائیل بۆ پـێـنجهههمین ڕۆژه به‌رده‌وامه له هێرشـه ئاسمانیـیه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ناوچه‌كانی باشوری به‌یروتی بۆردومان كردووه. شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن گوێـیان له ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بووه و دووكه‌ڵی چڕیان له‌و ناوچانه دیوه كه باره‌گاكانی حزبوڵـڵای لێـیه.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ئیسرائیل باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لمه‌ناری حزبوڵـڵای بۆردومان كردووه. په‌خشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێـك وه‌سـتا.
سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی فوئاد ئه‌لسه‌نیوره داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد ناوبژیوانی بكات و كار بكات بۆ ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه.
ئیسرائیلیش په‌یمانی داوه درێژه به هێرشه‌كانی بدات تا چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا چه‌كه‌كانیان دائه‌نێن و دوو سه‌ربازه بهدیلـگیراوهكان ئازاد ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه نزیكه‌ی 100 لوبنانی و 12 ئیسرائیلی كوژراون له‌وه‌ته‌ی ئه‌م شه‌ڕه ده‌ستی پـێـكردووه.