سه‌رۆک بوش و سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتن کۆکن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی کارکردن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه. به‌ڵام سه‌رۆکی ئه‌مریکی نه‌یتوانی پشتگیری سه‌رۆک پوتنی ده‌ست بکه‌وێت بۆ چه‌سپاندنی گه‌مارۆی ئابوری له‌سه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌ڵامی پێشنیازه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌دایه‌وه.
سه‌رۆک بوش هیوای خواست ئێران پێش ده‌ست پێکردنی کۆبونه‌وه‌ی ووڵاتانی گروپی 8 ی پیشه‌سازی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا، وه‌ڵامێک بداته‌وه. به‌ڵام ئێران پێشتر ڕایگه‌یاندووه که‌وا تاوه‌کو مانگی هه‌شت وه‌ڵام ناداته‌وه.
پێش ده‌ستپێکردنی لوتکه‌ی گروپی 8، سه‌رۆک بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆک پوتن کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیان به‌ست و گوتی باوه‌ڕی وایه ئێران چاره‌سه‌رییه‌که‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاقی ده‌کاته‌وه. سه‌رۆک بوش: " چه‌ندێک ڕوونتر تاران گوێی له په‌یامه یه‌کگرتووه‌که‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی بێت، زیاترێک نزیک ده‌بێته‌وه له تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که باشترێک وایه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و چاره‌سه‌ری کێشه‌که بکات. "
سه‌رۆک بوش گوتیشی " ڕووسیا و ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نابێت ئێران چه‌کی ناوه‌کی هه‌بێت و ئێرانیه‌کانیش پێویسته تێ بگه‌ن له‌وه‌ی ئێمه به‌یه‌ک ده‌نگه‌وه قسه ده‌که‌ین و ئه‌وان ده‌بێت چه‌کیان نه‌بێت. ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا به‌ره‌و پێشچوونێکه."
سه‌رۆک پوتن له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕێکه‌وه قسه‌کانی بیستراو گوتی پشتگیری له هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی ئێران ده‌کات ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌تی ئێرانی ڕازی نه‌بێت به پێشنیازه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و هه‌ڵوێسته نابێت ڕێگه له ئێران بگرێت زانیاری و سه‌رچاوه‌ی ته‌کنه‌لۆژی ده‌ست بکه‌وێت چونکه مافی خۆیه‌تی داوای بکات.
سه‌رۆک پوتن: " پێشتر ئاماژه‌م داوه به‌وه‌ی که به‌شداری هیچ جۆره کردارێکی له‌شکری نه‌كه‌ین گه‌رچی له به‌ر خاتری هاوبه‌ندییه‌کی پیرۆزیش بێت. ئه‌مه ڕاستیه‌که‌یه، من هه‌ڵوێستی خۆمان دووپات ده‌که‌مه‌وه ، به‌ڵام ئامانجی هاوبه‌شیشمان ئه‌وه‌یه که جیهان بکه‌ینه شوێنێکی پارێزراوتر."
سه‌رۆک پوتن گوتیشی فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌سه‌ر ئێران جۆرێک له پیلان دانان نیه، به‌ڵکو له‌جیاتی گه‌ڕانێکه به شوێن چاره‌سه‌رێکدا که بتوانێت له ئاسایشی به‌ره‌و پێشچوونه‌کانی ئێران له بواری ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی‌دا دڵنیا ببێته‌وه. پوتن له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی هاوسه‌نگ هه‌نگاو بنرێت و بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی ئێران و خواسته‌کانیان بۆ دروست کردنی پیشه‌سازییه‌کی ئاست به‌رزی ته‌کنه‌لۆژی بکرێته‌وه.
سه‌رۆک ڤلادمیر پوتن له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکیش له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنێکی که‌نه‌دی‌دا گوتی گه‌مارۆکان له دژی ئێران به‌ره‌وپێشچوونه ئه‌رێنی‌یه‌کانی ئێستا بۆ چاره‌سه‌رکردنی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران تێک ده‌دات. گوتیشی ئه‌م کێشه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه به‌رده‌وامه و چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو سێ هه‌فته‌ی تریش له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئێران بوه‌ستین؟ هیچ ڕوو نادات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست به‌م نائارامیه ناکات.