ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشه ئاسمانیـیه‌كانیدا بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه وه‌ك به‌شـێـك
له‌و هێرشه‌ی ده‌یكات بۆ كۆتایی هێنان به هێرشه ڕۆكێـتیـیه‌كانی كه له لایه‌ن چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه ده‌كرێت و هه‌روه‌ها هه‌وڵێـكه بۆ ڕزگاركردنی سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه به دیلـگیراوه‌كه.
هێرشه ئاسمانیـیه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئیسرائیل نوسـینگه‌كانی وه‌زاره‌تی ئابوری كه له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه كردۆته ئامانج و ئاگری له باڵه‌خانه‌كه‌ی به‌رداوه. له هێرشـێـكی دیكه‌ی ئاسمانی ئیسرائیلی‌دا پـردێـك له ناوه‌ڕاسـتی غه‌ززه وێران كراوه. وه له هێرشی سـێـهه‌می كه خانویه‌كی له شاری غه‌ززه كردبوویه نیشانه، به لایه‌نی كه‌م 2 كه‌سی كوشـتووه.
شـایانی باسه هێزه‌كانی ئیسرائیل چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی حكومی كه په‌یوه‌ندیـیان به حه‌ماسه‌وه هه‌یه وێران كردووه له‌وه‌ته‌ی له 28 ی مانگی شه‌شه‌وه هێرشی بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌ستـپـێـكردووه، واته دوای سێ ڕۆژ له به‌دیلـگرتنی سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی له لایه‌ن چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه. نزیكه‌ی 80 فه‌له‌سـتینی له میانه‌ی ئه‌و كرداره له‌شـكریـیانه‌دا كوژراون.