Accessibility links

بوش و پـوتین تێڕوانینی جیایان سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ هه‌یه‌


سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پـوتین هه‌ردووكیان كار ده‌كه‌ن بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئه‌و دوو ڕێبه‌ره‌ تێڕوانینی جیایان پـیشـان دا به‌رامبه‌ر ئاستی كاردانه‌وه‌ی له‌شكری ئیسرائیلی له‌سه‌ر ڕفاندنی سه‌ربازه‌كانی.

سه‌رۆك بوش لۆمه‌ی حزبوڵـڵای كرد بۆ زیاد بوونی توندوتیژی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. داواشی له‌ سوریا كرد ده‌ست بـكشـێـنێـته‌وه‌ له‌ یارمه‌تیدانی میلیشـیا لوبنانیـیه‌كان.

سه‌رۆك بوش له‌ سانت پـیـته‌رسـبۆرگ به‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی گوت باشـترین ڕێـگا بۆ كۆتایی پـێـهێنانی توندوتیژی به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ حزبوڵـڵا هه‌ردوو سه‌ربازه‌ ئیسرائیلیـیه‌ ڕفێندراوه‌كه‌ ئازاد بكات و هه‌ڵدانی ڕۆكێـت به‌ره‌و ئیسرائیل ڕابگرێت.

سه‌رۆكی ڕوسیش ڤـلادیمیر پـوتین گوتی نـیگه‌رانیـیه‌كانی ئیسرائیل ڕه‌وان به‌ڵام به‌كارهێنانی هێز ده‌بێت هاوسه‌نـگی تیادا بێت، گوتیشی پـێویسته‌ ڕێبه‌رانی گروپی هه‌شت كه‌ له‌ ڕوسیا كۆده‌بنه‌وه‌ زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ باره‌ی كێشه‌كه‌وه‌ بدۆزنه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG