له‌شـكری ئیسرائیلی ته‌رمی یه‌ك له چوار سه‌ربازه‌كه‌ی دۆزیـیه‌وه كه ڕۆژی هه‌ینی له
پاش هێرشـێـكی حزبوڵـڵا بۆ سه‌ر كه‌شـتیـیه ده‌ریایه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر كه‌نه‌ره‌كانی لوبناندا بێ سه‌ر و شوێن بوون.
هیچ هه‌واڵـێـكیش سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی تر نیـیه.
هاوكات فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل هێرشی نوێـیان له دژی حزبوڵـڵا له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی لوبناندا ئه‌نجام داوه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێـن به‌هۆی هێرشه ئاسمانیـیه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌وه 4 هاوڵاتی كوژراون و به لایه‌نی كه‌م 12 دیكه‌ش بریندار بوون. ئیسرائیل له‌و هێرشانه‌یدا پـرد و ده‌زگا و عه‌مباره‌كانی سـووته‌مه‌نی كردۆته ئامانج، هه‌روه‌ها هێرشـیشی كردۆته سه‌ر ناوچه شـاخاویـیه‌كانی نزیك به سـنووره‌كانی سوریا كه تیایدا ژماره‌یه‌ك له ده‌زگای ئه‌نتێنای گه‌وره‌ی سه‌ته‌لایتی لێـیه.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كان له به‌یروته‌وه وا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه گه‌ریلاكانی حزبوڵـڵا به‌ربه‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ڕۆكێـتیان گرتۆته شارۆچـكه‌ی نه‌هاریا، هیچ زیان پـێـگه‌یشـتنێـك ڕانه‌گه‌یندراوه.
ڕۆژی هه‌ینی، ڕێبه‌ری حزبۆڵـڵا حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا پاش ڕزگاربوونی له هێرشـێـكی ئیسرائیلی كه كرابووه سه‌ر ماڵ و نووسـینـگه‌كه‌ی له به‌یروت سوێندی خوارد كه شه‌ڕێـكی كراوه له دژی ئیسرائیل به‌رپا بكات.
شـایانی باسه ئه‌م هێرشـانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستیـپـێـكردووه پاش ئه‌وه‌ی حزبوڵـڵا له هێرشـێـكیدا بۆ سه‌ر بنـكه‌یه‌كی ئیسرائیلی له سه‌ر سنور دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی ڕفاندبوو.