له كاتێـكدا دۆسـیـیه‌ی كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت، هه‌ڵوێسـتی ڕای گشـتی ئێرانیـیه‌كان بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵـكانی بـیانی هێـشـتا ڕوون نیـیه.
لـێـكۆڵهری ئیسرائیلی، ژه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ هیرتسوك كه له لایه‌ن ئینسـتـتیوتی واشـنتۆن بۆ ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك میوانداری كرابوو، ده‌ڵێت ده‌كرێت ڕای گشتی ئێرانی وه‌كو ئامێرێـكی به‌هێز به‌كاربهێنرێت تا تارانی پـێ ناچار بكرێت ههڵوێـستی خۆی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بـگۆڕێت.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له ئینسـتـتیوتی واشـنتۆن بۆ ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك ژه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ هیرتسوك و مه‌هدی خه‌لاجی و پاتریك كلاوسن سـیمینارێـكیان ئه‌نجام دا.
سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هومه‌ر شـێخموس له‌وێ ئاماده بووه، پاشان هاوكارمان فهخریـیه دۆسـكی وتووێژێـكی سه‌باره‌ت به‌و سـیمیناره له‌گه‌ڵ سازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 6 خوله‌كه.