ڤلادیمیر پـوتین سه‌رۆكی ڕوسیا ده‌ڵێت ڕێـگه نادات هێز و ده‌سه‌ڵاتی بیانی سـیاسه‌تی
وزه‌ی ڕوسیا دابنێت یان ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی ڕوسیا وه‌ربدات.
ڕۆژی چوراشه‌ممه له دیما‌نه‌یه‌كدا له سانت پـیته‌رسبورگه‌وه پـوتین به كه‌ناڵی NBC گوتووه ڕه‌خنه و ناڕه‌زایـیه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی ڕۆژئاوا تـێــكه‌ڵه‌یه‌كه له شه‌ڕی سارد و بیركردنه‌وه‌ی كۆلۆنیاڵی ڕۆژئاوا.
سه‌رۆكی ڕوسیا ئاماژه‌ی به ڕه‌خنه‌كانی دیـك چینی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد كه له‌سه‌ر سیاسه‌تی وزه‌یی ڕوسیا بوون و تیایدا چینی مۆسـكۆی به به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گاز وه‌ك هۆكارێـك بۆ ناچاركردن گوناهبار كردبوو.
پـوتین ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی چینی به‌و گولله وێـڵه له‌یه‌كچووان كه هاوڕێـیه‌كی چینی له ده‌می ڕاوكردنێـكدا له زوویه‌كی ئه‌مسـاڵدا بریندار كرد.
ڕێبه‌ری ڕوسیا میوانداری سه‌رۆك بوش و ڕێبه‌رانی دیكه‌ی جیهان ده‌كات له میانه‌ی كۆبوونه‌وه لووتكه‌یـیه‌كه‌ی وڵاته پـیشه‌سازیـیه سه‌ره‌كیـیه‌كانی جیهان (G8) ، كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له سانت پـیته‌رسبورگ ده‌به‌سرێت. سه‌رۆكی ڕوسیا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی كراوه‌یه بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كی خواستباشانه‌ی ڕێبه‌رانی بیانی، به‌ڵام گوتوشـێتی به هه‌موو شـێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ڤلادیمیر پـوتین به ده‌ست تـێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی ڕوسیادا دایده‌نێت ڕه‌تده‌كاته‌وه.