Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كورده‌ ئێرانیـیه‌ ئاواره‌كان نیگه‌رانه‌


نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیـگه‌رانی خۆی ده‌رئه‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی كورده‌ ئێرانیـیه‌ ئاواره‌كانی كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی عێراقی نزیك به‌ سنوری ئوردن گیریان خواردووه‌.

ڕۆژی سـێشه‌ممه‌، ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ زۆر نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌ باری ته‌ندروستی و ‌گوزه‌رانی په‌نابه‌رانی كوردی كه‌ له‌ سـاڵی پاره‌وه‌ له‌ سه‌ر سنوری نێوان عێراق و ئوردن گیریان خواردووه‌.

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ڕه‌تیان كردۆته‌وه‌ له‌ عێراق بمێنه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن له‌ وڵاتێـكی سـێـهه‌مدا نیشـته‌جێ بكرێن. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ڕه‌وشی 8 په‌نابه‌ر، كه‌ 6 پـیاو و 2 ژنن، له‌ مه‌ترسـیدایه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ مانیان له‌ خواردن گرتوووه‌.

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی سنوری ئوردنیشدا به‌ یه‌كیان داوه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت په‌نابه‌ره‌كان ڕه‌تیانـكردۆته‌وه‌ به‌ره‌و كه‌مپـێـكی په‌نابه‌ران بڕۆن له‌ باكوری عێراق كه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار كوردی په‌نابه‌ری ئێرانی لـێـیه‌.

شایانی باسه‌ زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌ ئێرانیـیه‌كان‌ دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ سـاڵی 1979 دا وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشـتووه‌.

بۆ تیشـكخستنه‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ خه‌باتی محه‌مه‌دی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی كوردی كوردستانی ئێران سازكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG