پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێک چه‌کداری عێراقی له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ک ڕووداوی توندوتیژی دژ به موسوڵمانه سونیه‌کان له خۆرئاوای به‌غدا، به لایه‌نی که‌مه‌وه 42 که‌سیان کوشتووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و چه‌کدارانه له ناوچه‌ی جیهاد که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی سونه‌ن، خاڵێکی پشکنینی ناڕه‌سمیان داناوه. ئه‌و چه‌کدارانه ئۆتۆمبیلیان ڕاگرتووه و فه‌رمانیان به سه‌رنشینه‌کانی داوه که له ماشێنه‌کانیان بێنه ده‌رێ و له پاشدا کوشتویانن.
کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆش گوتویه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراوه که چه‌کدارانی شیعه ئاینزاکان به‌و ناوچه‌یه‌دا گه‌ڕاون و داوای ناسنامه‌یان له خه‌ڵکی کردووه و بۆ ناوی سونی گه‌ڕاون.
ئه‌م ڕووداوه له ناوچه‌یه‌کی نزیک مزگه‌وتێکی شیعه‌کان ڕوویداوه که له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراوی لێ ته‌قیبۆوه و به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو که‌سی کوشتبوو.
له لایه‌کی دیکه‌ش، له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت هێزه‌کانی عێراقی له ده‌مێکی زووی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر ناوچه‌ی کازمیه له باکوری خۆرئاوای به‌غدا. له‌شکر ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 9 یاخیبوو کوژراون و 2 که‌سی تر بریندار بوون و 7 که‌سی دیکه‌ش ده‌ستگیر کراون.
له ناوچه‌ی زهفرانیهی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش و له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا، سه‌ربازه عێراقیه‌کان هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر مزگه‌وتێکی شیعه‌کان و به شوێن فه‌رمانده‌ی شانه‌یه‌کی تیرۆریستی گومانلێکراودا گه‌ڕاون که بڕوا کراوه له ماڵێکی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا خۆی حه‌شار دابێت.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ناوی چه‌کداره گومانلێکراوه‌کان ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌ندراوه که 20 که‌س ده‌ستگیر کراون.
له به‌ره‌و پێشچوونێکی دیکه‌ش، گروپێک ڕایگه‌یاندووه که‌وا ئه‌و یاسادانه‌ره سونیهیان له لایه که پێشتر ڕفاندنی ڕاگه‌یه‌ندرابوو . له به‌رامبه‌ر ئازاد کردنی داوای به‌ردانی 25 شیعه‌یان کردووه که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکیه‌وه گیراون.
جێی باسه، ته‌یسیر ئه‌لمه‌شهه‌دانی له‌گه‌ڵ حه‌وت له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانی له یه‌کی مانگی حه‌وتدا له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چه‌کدار له ناوچه‌یه‌کی شیعه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا گه‌مارۆ دران و ڕفێندران.