ئیسرائیل په‌ره به كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌دات، تانـك و
بڵـدۆزه‌ره‌كانی بۆ ده‌وروبه‌ری شـاری غه‌ززه ده‌نێرێت.
ئه‌م كرداره به‌شـێـكه له‌و هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌ی ئیسرائیل كه ده‌كرێت به مه‌به‌ستی دانانی سـنورێـك بۆ هێرشه ڕۆكـێـتـیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و ڕفێنده‌ره‌كان ناچار بكات سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه ئازاد بكه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی ئیسرائیل له باكوری كه‌رتی غه‌ززه كشـاونه‌ته‌وه و كرداره له‌شـكریـیه‌كانیان له باشوری ئه‌و شـوێنه چـڕكردۆته‌وه.
حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس داوای ئاگربه‌ستی كردووه بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه هه‌ڵـگیرساوه و بۆته مایه‌ی كوشـتنی 40 فه‌له‌سـتینی و سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ئیسماعیل هه‌نیـیه له به‌یانـنامه‌یه‌كدا داوا له چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و هێزه‌كانی ئیسرائیلی ده‌كات ئارامی بگه‌ڕێنـنه‌وه بۆ ناوچه‌كه.
به‌ڵام گوته‌بێژێـكی ئیسرائیلی، مارك ڕێـگێڤ گوتی وڵاته‌كه‌ی ته‌نها به به‌ردانی سه‌ربازه‌كه‌ی و ڕاگرتنی هه‌ڵدانی ڕۆكێـت بۆ سه‌ر ئیسرائیل له لایه‌ن فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه به ئاگربه‌ست ڕازی ده‌بێت.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له ده‌وروبه‌ری شـاری غه‌ززه هێزه‌كانی ئیسرائیل بڵـدۆزه‌ریان به‌كارهێناوه بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌و تونێـلانه‌دا كه له لایه‌ن فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كانه‌وه به‌كار دێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل. هه‌روه‌ها شـایه‌تحاڵه‌كان گوتیان هێرشـێـكی ئاسمانی ئیسرائیلی نزیك غه‌ززه به لایه‌نی كه‌م 3 فه‌له‌سـتینی كوشـتووه.