سه‌رچاوه‌كانی فه‌له‌سـتینی و ئیسرائیلی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشی ئاسمانی و تۆپـبارانی
تانكه‌كانی ئیسرائیلی ڕۆژی هه‌ینی له نزیك شـاری به‌یت لاهیـیه 3 هاوڵاتی فه‌له‌سـتینی كوژراون.
سوپاسالاری له‌شـكری ئیسرائیلی دان هاڵۆتس ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند و گوتی له سه‌ره‌تای ده‌ستـپـێـكردنی كرده‌ی له‌شـكری ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له كۆتایی مانگی شه‌شه‌وه هێزه‌كانی ئیسرائیلی نزیكه‌ی 40 میلیشـیای فه‌له‌سـتینیـیان تا ئێـسـتا كوشـتووه. هه‌روه‌ها ده‌شـڵێت ئه‌گه‌ر فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له موشه‌ك بارانی ناوچه ئیسـرائیلیـیه‌كان به‌رده‌وامبن ئه‌وا ده‌بێت باجی ئه‌و كاره‌یان به‌رده‌وام بده‌ن.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش هێزه‌كانی ئیسرائیلی فشـاریان له 3 ئۆردوگای جوله‌كه نشـینی چۆڵـكراوه‌وه خسته سه‌ر شاری به‌یت لاهیـیه و له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 23 فه‌له‌سـتینی به میلیشـیا و هاوڵاتیـیه‌وه كوژران.
له‌و باره‌یه‌وه ئیسرائیل ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م هێرشه‌ی ئازادكردنی سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه به‌دیل گیراوه‌كه‌یه و هه‌روه‌ها ڕاگرتنی هێرشی موشه‌كی میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
هاوكات ئیسماعیل هه‌نیـیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی سه‌ر به گروپی حه‌ماسی ئیسلامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل به تاوانـكاری له دژی مرۆڤایه‌تی ناوزه‌ند ده‌كات.
شـایانی باسه میلیشـیاكانی فه‌له‌سـتینی ڕۆژی هه‌ینی به‌لایه‌نی كه‌م 2 موشه‌كی قه‌سامیان به ئیسرائیله‌وه ناوه. هاوكات لـێـپـرسراوێـكی ئاسایشی گشتی ئیسرائیلی گوتی ڕه‌نگه ئیسرائیل بـیه‌وێت دیله فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ئازاد بكات ئه‌گه‌ر میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان پـێشه‌كی سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه دیله‌كه ئازاد بكه‌ن و هێرشی موشه‌كیـشـیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ڕابگرن.