ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودی ڕایانگه‌یاند كه حه‌وت
تیرۆریستی گومانلـێـكراو له به‌ندیخانه‌یه‌كی ریاضی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سعودی ڕایانـكردووه.
ڕۆژی شه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیدا هاتووه ڕاكردووه‌كان بریتین له شه‌ش سعودی و یه‌مه‌نیـیه‌ك كه له توندڕه‌وه ئاینیـیه‌كان بوون كه له ماوه‌ی سـاڵی ڕابوردوودا له چه‌ند ڕووداوێـكی جیادا ده‌سـتگیركرابوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودی ڕاینه‌گه‌یاند كه‌ی ئه‌و كه‌سانه ڕایانكردووه.
شـایانی باسه عه‌ره‌بسـتانی سعودی به‌رده‌وامه له قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژی كه چه‌كداره‌كانی ئه‌لقاعیده ده‌ستیان پـێـكردووه به مه‌به‌ستی ڕوخاندنی حوكمی پاشایه‌تی و ده‌ركردنی بـیانییه‌كان له‌و وڵاته‌دا.