Accessibility links

ده‌زگا ئاسایشیـیه‌كانی ئه‌مریكا پـیلانێـكی تیرۆریستی پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌


لـێـپـرسـراوانی ئاسـایشی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن پـیلانێـكی تیرۆریستیـیان بۆ هێرشبردنه‌ سه‌ر ده‌زگاكانی گواسـتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی نیویۆرك و نیوجێرسی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی، له‌ ڕاگه‌یاندنێـكی هاوبه‌شی بیرۆی لـێـكۆڵینه‌وه‌كانی فیـدرالی و وه‌زاره‌تی ئاسـایشی ئه‌مریكا هاتووه‌، پـیلانی هێرشه‌كه‌ له‌ قۆناغه‌كانی به‌رایـیدا بووه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ مایكڵ چـێرتۆف به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا له‌ كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی پـیلانی هێرشه‌كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانـگێـك هه‌ستی پـێـكرابوو، هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتان كاردانه‌وه‌ی خێرایان له‌ باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هێرشـه‌كه‌ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك ده‌یلی نیوز له‌ ژماره‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت پـیلاندانه‌رانی هێرشه‌كه‌ ویسـتبوویان وێسـتگه‌ی ژێرزه‌مینیـیه‌كان بته‌قێنـنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌هۆی بڕێـكی زۆری ته‌قه‌مه‌نی تونێـلی ناسراو به‌ هۆڵه‌ند تونێـل له‌‌ شاری نیویۆرك كه‌ ڕێـگای خێرای نیوجێرسی به‌ ناوچه‌ی خواروی مانهاتن ده‌به‌ستێته‌وه‌ بته‌قێنـنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت پـلانی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی تـێپـه‌ڕی نه‌كردووه‌. ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌شـڵێت ئه‌نجامده‌رانی پـلانه‌كه‌ به‌ هیوا بوون به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تونێـله‌كه‌ ئاوی ڕوباری هیودسـن بڕژێنـنه‌ به‌شی خواروی ناوچه‌ی مانهاتن.

شاره‌زایانی ئاسایشی ده‌ڵێن ئه‌م پلانه‌ شـكستی ده‌هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌سه‌رو ئاستی ئاوی ڕوباره‌كه‌وه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG