دوای ئه‌وه‌ی كه‌شـتی ئاسمانی دیسـكه‌ڤه‌ری سه‌ركه‌وتووانه به وێـسـتگه‌ی ئاسمانی
نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه ده‌نوسێت، ئاسمانـگهرانی تاقمی نێو دیسـكه‌ڤه‌ری ده‌روازه‌كانی نێوانیان بۆ پـێـكهوهلكاندن وڵاكردووه.
له‌و كاته‌ی كه‌شـتی دیسـكه‌ڤه‌ری كه كێشه‌كه‌ی 125 ته‌نه، له وێـسـتگه‌ی ئاسمانی نزیـك ده‌بێـته‌وه. ئاسمانگه‌رانی نێو كه‌شـتیـیه‌كه به ههڵـگهڕاوهیی خێرایی كه‌شـتیـیه‌كه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. هاوكات تاقمی نێو وێـسـتـگهی ئاسمانی وێنه‌ی تێروته‌سه‌لی گه‌رمی كه‌شـتیـیه‌كه ده‌گرن، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هه‌رچ كهموكورتیـیهكی دیسـكه‌ڤه‌ری كه ڕۆژی سـێـشـه‌ممه‌ی ڕابوردوو ڕه‌وانه‌ی واڵای ئاسمانی كرا.
ئاسمانگه‌رانی نێو دیسـكه‌ڤه‌ری ڕووی ده‌ره‌وه‌ی كه‌شـتیـیه‌كه‌یان به هۆی كامێراوه پـشـكنیوه كه هه‌رچه‌نده پـرۆسه‌ی پـشـكنینهكه هێـشـتا به ته‌واوی كۆتایی نه‌هاتووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا تا ئێـسـتا هیچ كهموكورتیـیهك كه مایه‌ی نیگه‌رانی بێت به‌دی نه‌كراوه.
ئه‌و وێنه ڤیدیۆیانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كی سه‌ره‌تای هه‌ڵدانی كه‌شـتیـیه‌كه تۆمار كراون ئه‌وه‌یان دهرخسـتووه كه ڕه‌نـگه پـێنج پارچه له تانكی سووته‌مه‌نی كه‌شـتیـیه‌كه به‌ر بووبنه‌وه، به‌ڵام لێپـرسـراوانی ناسا ده‌ڵێن ئه‌و ڕووداوه جـێـگای مه‌ترسی و نیگه‌رانی نیـیه.