سه‌رۆكی ئه‌فغانی، حامید كارزای ده‌ڵێت كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت دووباره بیر له
مه‌سه‌له‌ی جه‌نـگی خۆی له دژی تیرۆریزم بكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوزاریشـت له هۆیه سه‌ره‌كیـیه‌كانی تیرۆریزم ناكات.
به‌ڕێز كارزای له میانه‌ی ئاماده‌بوونی له كۆنـفرانسی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ژاپـۆن كه له‌سه‌ر چه‌ك داماڵینی میلیشـیا نایاسایـیهكانی ئه‌فغانسـتان بوو، ئه‌م گوتانه‌ی بۆ فاینانشـڵ تایمز ڕاگه‌یاند و گوتی سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزم له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانسـتانه‌وه دێت ئینجا هه‌ر بۆیه ده‌بێت سه‌نـگ بخرێته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی تیایاندا تیرۆریسـتان مه‌شـقیان پـێـده‌كرێت و دارایـییان بۆ دابین ده‌كرێت و هه‌روه‌ها پـڕ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كرێن.
به‌ڕێز كارزای له گوته‌كانیدا ناوی پاكسـتانی نه‌هێنا، به‌ڵام پـێشـتر پاكستانی به داڵده‌دانی تیرۆریسـتان و مه‌شـق و ڕاهێنانیانی تاوانبار كردبوو. ئه‌م تومهتانهش له‌لایه‌ن ئیسـلام ئاباده‌وه نكۆڵیـیان لێـكرابوو.
شـایانی باسه سه‌رۆكی ئه‌فغانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئیمبراتۆری ژاپـۆنی ئه‌كیتۆ له كۆشـكی ئیمبراتۆری كۆبۆوه. ئیمبراتۆری ژاپـۆنی هیوای خواست حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانی به‌سه‌ر زۆربه‌ی كێشـه‌كانی ئه‌فغانسـتاندا زاڵ‌بێت و هه‌روه‌ها پـرۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌فغانسـتان به‌بێ ته‌گه‌ره به‌ره‌و پـێش بچێت.