Accessibility links

دادگای ئه‌وروپایی مافه‌كانی مرۆڤ توركیا تاوانبار ده‌كات


دادگای ئه‌وروپایی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت توركیا به‌ شـێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا مافی ئازادی ڕاده‌ربڕینی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی توركی سـنوردار كردبوو له‌و سـاته‌ی له‌سـاڵی 1998دا به‌هۆی دژایه‌تی كردنی بڕیاره‌كانی به‌رپـرسـانی سیكولاری وڵات حوكمدرا.

بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای ئه‌وروپایی له‌ سـتراسـبۆرگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی توركیا بوو كه‌ به‌هۆی جۆشـدانی ڕق‌وكینه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ حوكمی سـاڵـێـك زیندانی به‌سه‌ردا درابوو.

هاوكات له‌ بڕیاری ئه‌مڕۆی دادگای ئه‌وروپایی مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه‌ سه‌رۆك وه‌زیری پـێـشـووی توركیا نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان كه‌ پـۆسـته‌كه‌ی له‌سـاڵی 1997دا كۆتایی هات پـرۆسه‌ی تاوتوێـكردنی دادگایی و گوێـگرتن له‌ دۆزه‌كه‌ی به‌ شـێوه‌یه‌كی ناڕه‌وایانه‌ بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك دادگای ئه‌وروپایی ده‌ڵێت دادوه‌رێـكی له‌شـكری سه‌رپه‌رشـتیاری پـرۆسه‌ی دادگایـیه‌كه‌ی كردوو و حوكمی به‌سه‌ر ئه‌ربه‌كاندا سه‌پاندبوو.

شـایانی باسه‌ ئه‌ربه‌كان هه‌روه‌ها حوكمی دوو سـاڵ و چوار مانگ زیندانی دراوه‌ له‌سه‌ر ته‌زویری دۆكیۆمێنت و پاره‌خواردنی پارته‌كه‌ی كه‌ ئێسـتا نه‌ماوه‌.

XS
SM
MD
LG