سه‌رۆكی ڕوسی ڤڵادیمیر پوتین له ئێرانی خواست ده‌سته پـێـشـنیاره هانده‌ریـیه‌كه‌ی
كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی قبوڵ بكات كه مه‌به‌ست لێی كۆتایی هێنانه به قه‌یرانی ناوه‌كی تاران.
سه‌رۆك پوتین گوتی خۆشـحاڵ ده‌بم بـبینم ئێران پـێـشـنیاره‌كه‌ی قبوڵ كردووه و ده‌ستی به دانوسـتاندن كردبێت پـێش ئه‌وه‌ی ڕوسـیا میوانداری كۆنـگره‌ی لووتكه‌ی هه‌شت وڵاته پـیشـه‌سازیـیه گه‌وره‌كه‌ی جیهان بكات كه له 15 ی مانگی حه‌وتی 2006 دا ده‌ستپـێده‌كات.
پـێشـتریش كاربه‌ده‌ستێـكی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی وڵاته به‌هێزه‌كانی ڕۆژئاوا بیر له كرداری سزادان له دژی ئێران ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو تا 12 ی مانگی حه‌وت كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕانه‌گرێت.
جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان نیكۆڵاس بێرن ده‌ڵێت پـێنج ئه‌ندامه هه‌میـشـه‌یــیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له 12 ی مانگی حه‌وتدا له ئه‌وروپا كۆده‌بنه‌وه بۆ تیشـك خستنه سه‌ر كاردانه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر پـێشـنیاره هانده‌ریـیه‌كانیان.
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه تا ناوه‌ڕاستی مانگی هه‌شت وه‌ڵام ناده‌نه‌وه.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێبازی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا چاوی به دانوستانده‌ری باڵای ئێرانی عه‌لی لاریجانی بكه‌وێت بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر ده‌سته‌ی پـێـشـنیاره‌كان.
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ندین وڵاتی هاوپه‌یمانی ئه‌وروپی پـێـیـان وایه ئێران پلان بۆ دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی داده‌نێت. ئێرانیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كاری ئاشتیخوازانه‌یه.