كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن بریكاری وه‌زیری كاره‌بای عێراقی، ڕه‌عه‌د ئه‌لحارس و 7 له
پاسه‌وانه‌كانی پاش چه‌ند كاتژمێرێـك له ڕفاندنیان له به‌غدا به‌ردران، به‌ڵام هێـشـتا چاره‌نووسی 12 له پاسه‌وانه‌كانی دیار نیـیه.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه جل‌وبه‌رگی هێزه‌كانی ئاسایشـیان له به‌ردا بووه، ڕێـگایان به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی ڕه‌عه‌د ئه‌لحارس گرتووه و خۆی و 19 له پاسه‌وانه‌كانیـیان ڕفاندبوو.
شـایانی باسه دیارده‌ی ڕفاندن له ناو به‌غدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه. په‌رله‌مانـتاره سوونیـیه‌كانیش مانیان كرتووه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانتارێـكی سوونه (ته‌یسیر ئه‌لمه‌شهه‌دانی) و 7 له پاسه‌وانه‌كانی له گه‌ڕه‌كی شه‌عبی شاری به‌غدا ڕفێندران.
له‌و كاته‌وه په‌رله‌مانتاره سوونیـیه‌كان مانیان گرتووه و داوای ئازادكردنی ده‌كه‌ن.