له ئاكامی ده‌رچوونی شه‌مه‌نده‌فه‌رێـكی ژێر زه‌وی له‌سه‌ر هێـڵه ئاسـنیـیه‌كه‌ی له شاری
ڤالێـنسـیای ئیسـپانیا پـتر له 30 كه‌س كوژراون و به‌لایه‌نی كه‌م 10 ی دیكه‌ش برینداربوون.
گوته‌بـێژی حكومه‌تی هه‌رێمه‌كه، ڤـیسێنتێ ڕامبلا كاره‌ساته‌كه‌ی به ڕووداو ناوزه‌ند كرد. گوتیشی به‌لایه‌نی كه‌م یه‌كێـك له فارگۆنه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له‌سه‌ر ڕێـڕه‌وه‌كه‌ی له نێو توونێـله‌كه‌دا ده‌رچووه و وه‌رگه‌ڕاوه له‌و ساته‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له وێـسـتگه‌ی ناو شاری ڤالێـنسـیا كه‌وتۆته ڕێ.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن نزیكه‌ی 150 كه‌سیان له شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌رهێناوه.
شـایانی باسه ڕووداوه‌كه له‌و كاته‌دا بووه كه به سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی بۆ گێڕانی بۆنه‌ی خڕبوونه‌وه‌ی جیهانی كـڵێسـه‌ی كاثۆلیـكی ڕۆما له شاری ڤالێـنسـیا له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ساز بدرێت كه‌وتبوونه ڕێ. بڕیاره پاپا بـێنێـدیكت ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بێت.