كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیل به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س
كوژران له دوو بازاڕی قه‌ره‌باڵغ.
بۆمبی یه‌كه‌م له بازاڕێـكی شـاری موسـڵ ته‌قیوه‌ته‌وه، 5 كه‌سی كوشتووه و 20 ی دیكه‌شی بریندار كردووه. كاربه‌ده‌ستان پـێـیان وایه ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كه كاروانێـكی پـۆلیس بووه.
له باشوری به‌غداش ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـك بووه هۆی كوژرانی 3 كه‌س و برینداربوونی 25 ی دیكه‌ش. ئه‌و بازاڕه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش هێرشـی كرایه سه‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كاربه‌ده‌ستانی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن له میانه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیدا له پارێزگای ئه‌نبار مارینزێـك كوژراوه.
كۆمه‌ڵـێـكی نه‌ناسراوی شیعه ده‌ڵێن ئه‌وان به‌شـداریان كردووه له هێرشـكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی تر له‌سه‌رانسه‌ری عێراق. كۆمه‌ڵه‌كه خۆی به ناوی به‌رگری ئیسلامی له عێراق ناساندووه و ده‌ڵێت ئه‌ندامه‌كانی به‌ڵێنیان داوه سه‌رباز و هاوڵاتی سـڤیلی عێراقی نه‌كه‌نه ئامانج.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌یانـنامه‌كه‌ی خۆیان به شـریتێـكی ڤیدیۆیی له كه‌ناڵـێـكی ته‌له‌فیزیۆنی لوبنانی بڵاو كرده‌وه.