سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت هه‌ڕه‌شه‌ی میلیتانه فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كانی كه
سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه‌یان ڕفاندووه ڕه‌تـكرده‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه، نووسـینـگه‌ی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ڕایگه‌یاند كه حكومه‌تی ئیسرائیلی مل كه‌چ ناكات بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی و حكومه‌تی حه‌ماس كه ڕێـكخراوه تیرۆریستیـیه خوێن ڕێـژه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها ڕاشـیگه‌یاند كه حكومه‌تی ئیسرائیلی هیچ دانوسـتاندنێـك بۆ به‌ردانی زیندانیكراوه‌كان ناكات.
پـێشـتر میلیتانه فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی كه سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه‌یان ڕفاندووه، به‌یانـنامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه تیایدا ڕۆژی سـێشه‌ممه‌یان وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ ئیسرائیل ده‌ستـنیشان كردووه هه‌تا زیندانه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ئازاد بكات.
ئه‌م به‌یانـنامه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن سێ گروپی میلیتانی فه‌له‌سـتینیـیه‌وه (باڵای چه‌كداری حه‌ماس ، ده‌سته‌ی به‌رگری میللی ، سوپای ئیسلام له غه‌ززه) بڵاو كراوه‌ته‌وه. به‌یانـنامه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو ئیسرائیل داواكانیانی تا ڕۆژی سـێشه‌ممه جێبه‌جێ نه‌كردن ئه‌وا ئه‌نجامی خراپی لێـده‌كه‌وێته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه هه‌مان ئه‌و گروپانه داوای به‌ردانی 1000 زیندانیـیان كردووه كه له زیندانه‌كانی ئیسرائیلدان. گروپه‌كان به ڕوونیش باسیان له‌وه نه‌كردووه كه به‌ردانی ئه‌و زیندانیـیانه مه‌رجێـكه بۆ ئازادكردنی سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه.