حكومه‌تی عێراق ژنی یه‌كه‌می سه‌دام حسێن و كچه گه‌وره‌كه‌ی له لیستی ئه‌و 41 كه‌سه داناوه كه ڕایانـكردووه و به دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.
ڕه‌غده‌ی كچی سه‌دام حسێن ڕۆڵی سه‌ره‌كی بـینیوه له ڕێـكخسـتنی تیمی به‌رگری له باوكی له تاوانه‌كانی كه له دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامی داوه. دایكی ڕه‌غده‌ش ساجیده خه‌یرولڵا تـڵـفاح، باوه‌ڕ ده‌كرێت له وڵاتی قه‌ته‌ر بژی.
لیسته‌كه ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسریشی تێدایه، كه ڕێبه‌ری نوێی ئه‌لقاعیده‌یه له عێراق، دوای ئه‌وه‌ی زه‌رقاوی له 7 ی مانگی شه‌شدا له هێرشـێـكی ئاسمانی ئه‌مریكیدا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كوژرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێـعی لیستی ئه‌و تاوانبارانه‌ی ئاشـكرا كرد و گوتی ئینجا گه‌لی عێراقی ده‌توانن دوژمنه‌كانیان بناسن. داوای له وڵاتانیش كرد ئه‌و ڕاكردووانه بده‌نه ده‌ست گه‌لی عێراق تا دادگایـیه‌كی ڕه‌وایانه بكرێن.
هه‌روه‌ها لیسـته‌كه عیزه‌ت ئیبراهیم ئه‌لدوریشی تێدایه، كه باوه‌ڕ ده‌كرێت یارمه‌تی و هاوكاری یاخیبوونی سوونی ده‌كات.