پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلـێـكی بۆمبڕێژكراو له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری
به‌غدا، به‌لایه‌نی كه‌م 66 كه‌س ده‌كوژێت و 100 ی دیكه‌ش بریندار ده‌كات.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه كاتێـكی زووی ڕۆژی شه‌ممه له نزیـك بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵـغی گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـیعه نشین ڕوویدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌ند چه‌كدارێـك ئه‌ندامێـكی په‌رله‌مانی سوونی ژن و حه‌وت له پاسه‌وانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی شه‌عبی شـاری به‌غدا ڕفاندووه. گوته‌بێژێـكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێت په‌رله‌مانتاره ڕفێندراوه‌كه ناوی ته‌یسیر ئه‌لمه‌شـهه‌دانیـیه و سه‌ر به لیستی جه‌بهه ئه‌لته‌وافق ئه‌لعیراقیـیه‌یه، كه گه‌وره‌ترین گروپی سوونی نێو په‌رله‌مانی عێراقی پـێـكده‌هێنن.
شـایانی باسه حكومه‌تی عێراقی له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابوردوودا ڕێ‌وشـوێنی توندی له پایته‌ختی به‌غدا گرتبۆیه به‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریـكی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند لێـكۆڵینه‌وه به‌لایه‌نی كه‌م له‌گه‌ڵ سێ سه‌ربازی ده‌كرێت كه تاوانبار كراون به ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ژنێـك و كوشـتنی سێ كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له مانگی سێ دا ئه‌و عێراقـیـیانه له ناو ماڵی خۆیاندا له شـارۆچـكه‌ی مه‌حمودیـیه‌ی باشوری به‌غدا كوژراون.