Accessibility links

له‌وانه‌یه‌ یه‌كـێتی ئه‌وروپا وتووێژه‌كانی به‌ ئه‌ندام بوونی توركیا ڕابگرێت


سه‌رۆك وه‌زیری فـینله‌ندا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر توركیا له‌ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌رج و داواكاریـیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا شـكست بهێنێت ئه‌وا ڕه‌نـگه‌ یه‌كێتی ناوبراو وتووێژه‌كانی به‌ ئه‌ندام بوونی توركیا ڕابگرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ماتی ڤانهانێن، كه‌ وڵاته‌كه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌گرێته‌ ده‌ست، ڕۆژی هه‌ینی له‌ گوته‌یه‌كیدا له‌ میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له‌ هێـلسـینـكی گوتی توركیا له‌وانه‌یه‌ له‌ میانه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی فـینـله‌ندا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا بـبێـته‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌خت.

یه‌كێتی ئه‌وروپا پـێ داده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر توركیا بخوازێت به‌رده‌وامبێت له‌ پـرۆسه‌ی به‌ ئه‌ندام بوونی خۆی له‌ نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا ئه‌وا ده‌بێت توركیا په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی قوبڕسدا ئاسایی بكاته‌وه‌.

هاوكات حكومه‌تی توركیا دان به‌ حكومه‌تی قوبڕسـدا دانانێت و هه‌روه‌ها توركیا كردنه‌وه‌ی به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كانی بۆ كه‌شـتی و فڕۆكه‌كانی قوبڕس ده‌به‌سـتێته‌وه‌ به‌ كۆتایی هێنان به‌ كه‌ناركردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ كۆمه‌ڵـگای توركی قوبڕسی.

شـایانی باسه‌ له‌ سـاڵی 1974 ه‌وه‌ قوبڕس بووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی توركیا په‌لاماری دا له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی كه‌ له‌ لایه‌ن یۆنانه‌وه‌ پـشـتگیری كرابوو. به‌شی توركی ده‌كه‌وێته‌ باكوری دورگه‌كه‌ و به‌شی یۆنانیـش كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه‌ دانی پـێنراوه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG