ڕووسیا 10 ملیۆن دۆلار به خه‌ڵات ده‌دات به‌و كه‌سه‌ی زانیاری بدات له‌سه‌ر بكوژرانی چوار كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا له عێراق پاش ئه‌وه‌ی به بارمته ده‌ستگیر كرابوون.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانی ناوخۆ ده‌ڵێن نیكۆلای پاتروشه‌ڤ سه‌رۆكی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاسایشی فیدرالی ڕۆژی هه‌ینی له مۆسكۆ ئه‌م خه‌ڵاتدانه‌ی ڕاگه‌یاند
جێی باسه، ئه‌و چوار ڕووسیه له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا ڕفێندران و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕفێنه‌رانیان وێنه‌ی ڤیدیۆیی كوشتنه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ سه‌رباز له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوناهبار كراون به‌وه‌ی له مانگی سێی ڕابردوو له عێراق ئه‌و سه‌ربازانه ده‌ست درێژییان كردۆته سه‌ر ژنێك و له پاشدا ژنه‌كه و سێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان كوشتووه. له‌شكری ئه‌مریكی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه‌وا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ركوشتنی خێزانێكی چوار ئه‌ندامی له شارۆچكه‌ی مه‌حمودییه‌ی باكوری به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت. لێكۆڵینه‌وه‌كه دوایترین حاڵه‌تی لێپرسینه‌وه‌یه له نێو له‌شكری ئه‌مریكی‌دا ئه‌نجام بدرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوناهبار كراون به‌وه‌ی كه‌سانی سیڤیڵ له عێراق ده‌كوژن.
هاوكات له به‌غدا، ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی كوشتنی دوو سه‌ربازی عێراقی و دوو كه‌سی سیڤیڵ.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاش سروه عه‌بدولواحد ده‌ڵێت پێشبینی ده‌كرێت سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌ردانی عێراق بكات و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان‌دا كۆببێته‌وه.