سه‌رۆك وه‌زیری ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ده‌ڵیت به‌و په‌ڕی توانایه‌وه كار ده‌كات بۆ كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه‌ی به‌هۆی ڕفاندنی سه‌ربازێكی ئیسرائیلی له لایه‌ن چه‌كداره فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وه په‌یدا بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رۆك وه‌زیر ئیسماعیل هه‌نیه له دوای نوێژی هه‌ینی له كه‌رتی غه‌ززه گوتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌شكری ئیسرئیلی له پێناو ڕزگاركردنی ئه‌و سه‌ربازه، بارودۆخه‌كه ئاڵۆزترێك ده‌كات.
له‌شكری ئیسرائیلی له په‌لاماره ئاسمانیه‌كان و بۆمبارانكردنه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامن، به‌ڵام هێرشه‌كانی سه‌ر زه‌وی كه پلانی بۆ داناوه له‌سه‌ر داوای میسر ڕایگرتووه.
سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك له میانه‌ی ووتارێكی بڵاوكراوه له ژماره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی میسریدا گوتی حه‌ماس ڕازی بووه به مه‌رجه‌وه ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلیه ئازاد بكرێت.
له لایه‌كی دیكه، سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌ستینی گه‌له‌كه‌ی دڵنیا كردۆته‌وه كه‌وا حكومه‌ت له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت سه‌رباری ئه‌وه‌ێ سێ یه‌كی ئه‌ندامانی كابنه‌ته‌كه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیركراون.
به‌ڕێز هه‌نیه گوتی ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ڕفاندنی ئه‌و سه‌ربازه بۆ مه‌به‌ستی ڕوخاندنی حكومه‌تی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس به‌كار بهێنێت.