پاش ته‌واو بوونی مۆڵه‌تی دیاریـكراو، بنكه‌كانی ده‌نـگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
نوێ له كوه‌یت داخران. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به وه‌رچه‌رخانێـكی مێژوویی له‌و وڵاته داده‌نرێت پاش ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ڕێـگه به ژنانی كوه‌یتی درا خۆیان كاندید بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌نـگیش بده‌ن.
ڕاپـۆرته سه‌ره‌تایـیه‌كان ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده پله‌ی گه‌رما گه‌یشـتبووه نزیـك 50 پله‌ی سه‌دی به‌ڵام ئاستی به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رز بوو. چاودێران ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به دوای گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی پـرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له مێژوی كوه‌یتدا دێت.
كاندیده چاكسازی خوازه‌كان ئومێد ده‌خوازن ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆی كورسـیـیه‌كان به ده‌ست بهێنن هه‌تا ده‌ست بكه‌ن به هه‌ڵمه‌تێـك له دژی گه‌نده‌ڵی.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌كان ده‌ربكه‌وێت.
له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا بنـكه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ پـیاوان و ژنان به‌جیا ئاماده كرابوو هه‌تا 50 كورسـیـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی پـڕبـكرێته‌وه.
له نێوان كاندیدكراوه‌كان 28 ژنیش هه‌بووه.
ژنانی كوه‌یتی كه له سه‌دا 57 ی نزیكه‌ی 340 هه‌زار ده‌نـگده‌ر پـێـك ئه‌هێنن، سـاڵی ڕابوردوو مافی خۆكاندید و ده‌نـگدانیان درایه.