دادگای باڵای ئه‌مریكا له دژی به‌ڕێوه‌به‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بڕیاری دا له
حاڵه‌تـێـكدا دادگای له‌شــكری بۆ گیراوه‌كانی گوانـتانامۆ به‌ی دابنرێت، كه گرتووخانه‌یه‌كی ناوه‌ندیـیه له كوبا.
ڕۆژی پـێـنجـشه‌ممه، بڕیاره‌كه به 5 ده‌نـگ به‌رامبه‌ر به 3 په‌سه‌ند كرا. دادگاكه گوتیشی سه‌رۆك بوش ده‌سه‌ڵاته یاسایـی‌یه‌كانی خۆی به‌زاندووه له ڕێـگای دامه‌زراندنی دادگای تایبه‌ت به تاوانه‌كانی جه‌نـگ بۆ گومانلـێـكراوه تیرۆریسـته‌كان.
دادگاكه به وردی تـیشـكی خسـتبووه سه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ی سالم ئه‌حمه‌د حه‌مدان، كه پاسه‌وان و شۆفێری تایبه‌تی پـێـشووی ئوسامه بن لادن بووه. دادگاكه بڕیاری دا به‌وه‌ی یاسای ئه‌مریكی و ڕێـكه‌وتنـنامه‌كانی ژنێف له حاڵه‌ته‌كه‌ی حه‌مداندا كاریان پـێده‌كرێت.
پارێزه‌ره‌كه‌ی كه بۆ به‌رگری كردن له حه‌مدان دانراوه كه ئه‌فسه‌رێـكی له‌شـكریـیه، پـێـشوازی له بڕیاره‌كه كرد و داواشی كرد كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ها بنه‌مایـیه‌كانی ئه‌مریكا.
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و هێـشـتا به وردی به بڕیاره‌كه‌دا نه‌چۆته‌وه، به‌ڵام گوتیشی وا ده‌رئه‌كه‌وێت كه له‌وانه‌یه ڕێـگای كاركردن له‌گه‌ڵ كۆنـگرێس بگرینه به‌ر بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی له‌شـكری كاریـگه‌ر.
شـایانی باسه ئه‌مه دووهه‌مین بڕیاری گه‌وره‌ی ئه‌و دادگایه‌یه كه له دژی به‌ڕێوه‌به‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌درێت له‌سه‌ر گوانتانامۆ.