سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادمیر پوتن ستایشی گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندی ووڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات.
به‌ڕێز پوتن ڕۆژی پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سزه‌ر له مۆسكۆ كۆبۆوه تاوه‌كو ووتوێژ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان و بژاره نوێیه‌كانی ووزه بكه‌ن.
سه‌رۆكی ڕوسیا گوتویه‌تی ئه‌و خۆشحاڵه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان هه‌روه‌كو پێشتر پلانی بۆ دانرابوو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات.
هه‌ردوو سه‌رۆكیش پێشبینی ده‌كرێت ووتوێژ له‌سه‌ر پێشنیارێكی توركیا بكه‌ن كه باس له دامه‌زراندنی بۆرییه‌كی سه‌ر زه‌وی ده‌كات كه ڕێگه به توركیا ده‌دات له ووڵاتانی ئاسیای ناوه‌ند و ڕوسیاوه نه‌وت بۆ ووڵاته‌كه‌ی بگوێزێنێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه سێ ڕۆژییه‌ی ڕێبه‌ری توركیا پێشبینی ده‌كرێت، تیشكیش بخاته سه‌ر كێشه‌ی قوبرس و به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێرانیش