وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گروپی هه‌شت ووڵاتی پیشه‌سازی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له مۆسكۆ كۆبونه‌وه تاوه‌كو ووتوێژ سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ناوه‌كی ئێرانی و چه‌ند بابه‌تێكی تر بكه‌ن.
ئه‌و وه‌زیرانه گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنێتی قه‌ناعه‌ت كردن به ئێران ده‌كه تاوه‌کو ئه‌و یارمه‌تیانه وه‌ربگرێت كه له به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆی دابین ده‌كرێت.
حكومه‌ته‌كانی ووڵاتانی خۆرئاوا ئه‌و یارمه‌تیه ئابورییانه‌یان پێشنیاری تاران كردووه ئه‌گه‌ر هاتوو پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و ده‌ست به ووتوێژه‌كانی ناوه‌كی بكاته‌وه. ئێران ده‌ڵێت له‌وانه‌یه تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی هه‌شت به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیارانه نه‌داته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش، كۆنده‌لیزا رایس گوتویه‌تی له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتانی گروپی 8 پشتگیرییه‌كی به‌هێزی خۆیان بۆ حكومه‌تی نوێی عێراقی نیشان ده‌ده‌ن.
رایس گوتیشی وه‌زیره‌كان باس له چۆنێتی فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ده‌كه‌ن تاوه‌كو به داخوازییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕازی بێت و توندوتیژی ڕه‌ت بكاته‌وه و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بهێنێت.