Accessibility links

فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌ڵێن ئیسرائیل به‌رپـرسـانی سه‌ر به‌ حه‌ماسیان ده‌سـتگیر كردووه‌


كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و په‌رله‌مانتاری فه‌له‌سـتینی سه‌ر به‌ حه‌ماسـیان ده‌سـتگیر كردووه‌، له‌وانه‌ جـێـگری سه‌رۆك وه‌زیر ناسر ئه‌لشـاعر، كه‌ له‌ میانه‌ی كرداره‌ سه‌ربازیـیه‌ به‌رفراوانه‌كه‌ی ئیسرائیل له‌ باكوری غه‌ززه‌ ده‌سـتگیر كرا.

كاربه‌ده‌سـته‌كان ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ شاری ڕامه‌ڵـڵا له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌سـتگیركردنه‌كان ئه‌نجام دراوه‌.

ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ دێت له‌ كاتێـكدا كه‌ ئیسرائیل ئاستی كرده‌وه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌رز كردۆته‌وه‌، وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ ڕزگاركردنی سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كداره‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕفێندراوه‌.

به‌پـرسـانی فه‌له‌سـتینی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر غه‌ززه‌یان سه‌رزه‌نشت كرد. به‌ڵام ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ربازه‌ ڕفێندراوه‌كه‌یه‌تی، وه‌ خالید مشـعه‌ل ڕێبه‌ری حه‌ماسی كه‌ بنكه‌ له‌ دیمه‌شقه‌ به‌و ڕفاندنه‌ تاوانبار ده‌كات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 4 فڕۆكه‌ی جه‌نـگی ئیسرائیلی خولاوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له‌ شاری لاذقیـیه‌ له‌ باكوری ڕۆژئاوای سوریا، هه‌تا فشـاری بخه‌نه‌ سه‌ر بۆ به‌ردانی سه‌ربازه‌كه‌. سوریاش فڕینی نزمی ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌ كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنـكارانه‌ی ناوبرد و گوتی دژه‌ ئاسمانیـیه‌كانی ته‌قه‌یان له‌ فڕۆكه‌كان كردووه‌.

له‌ ڕووداوێـكی دیكه‌دا، چه‌كداره‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان گوتیان ئیسرائیلیـیه‌ ڕفێندراوه‌كه‌ی كه‌ناری ڕۆژئاوایان كوشـتووه‌.

XS
SM
MD
LG