ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆماری مۆنـتـێنێـگرۆ بووه 192 هه‌مین ئه‌ندام له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كاندا. ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و به‌رنووسی دانـنانه‌ی به مۆنـتـێنێـگرۆ دا كه به تـێـكڕای ده‌نـگ په‌سه‌ند كرا پاش ئه‌وه‌ی باڵیۆزی نه‌مسـا ده‌قی به‌رنووسه‌كه‌ی پـێـشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، وه له‌گه‌ڵ دانیشـتنی شـاند‌ی مۆنـتـێنێـگرۆ له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی گشـتی، ده‌ستـكرا به چه‌پـڵه لـێدانێـكی گه‌رم و گوڕ له هۆڵه‌كه‌دا. دوای ماوه‌یه‌كی كورتیش ئاڵای مۆنـتـێنێـگرۆ له نێو ئاڵای وڵاتانی جیهاندا له‌به‌رده‌م گۆڕه‌پانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رز كرایه‌وه.
ئه‌م بوون به ئه‌ندامیـیه‌ی مۆنـتـێنێـگرۆ یه‌ك مانـگ پاش ئه‌و ڕیفراندۆمه دێت كه خه‌ڵـكی ئه‌و وڵاته تیایدا ده‌نـگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیـی نیشـتیمانه‌كه‌یان دا.
به‌و پـێـیه‌ش ئه‌و كورسـیـیه‌ی كه پـێـشـتر بۆ سربیا و مۆنـتـێنێـگرۆ بوو ئـیتر ته‌نها بۆ به‌لگراد ده‌بێت.
به‌ر له مۆنـتـێنێـگرۆ له سـاڵی 2002 دا تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات بووه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
شـایانی باسه به پـێی ڕاپـۆرتی مانگی حه‌وتی 2005 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی دانیشـتووانی مۆنـتـێنێـگرۆ به نزیكه‌ی 620 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.